فەرمی: نێیمار ناچار دەکرێت 7 ملیۆن یۆرۆ بداتە بارسێلۆنا

کەمێک پێش ئێستا دادگای ئیسپانیا، بڕیاری کۆتایی لەشەر کێشەی نێوان بارسێلۆنا و نێیماڕدا، سزای یاریزانە بەڕازیلیەکە دەدات، بەهۆی ئەوەی داواکەی دۆڕاندوە بارسێلۆنا لەسەر حەق بووە

دوای ئەوەی نێیماڕ ساڵی 2017 بارسێلۆنای بەرەو یانەی پاریس سانجێرمان جێهێشت، سکاڵای لەسەر بارسێلۆنا تۆمار کرد چونکە شایستەی دارای پێ نەداوە کاتێک گرێبەستەکەی نوێ کردۆتەوە، ئەم کێشەیە چەند ساڵێک بەردەوام بوو، تا کەمێک پێش ئێستا دادگای ئیسپانی بڕیاریدا کە سکاڵاکەی نێیماڕ نا درووستە، ئەم یاریزانە دەبێت بڕی 7 ملیۆن یۆڕۆ بداتە یانە کەتەلۆنیەکە، لە بری ئەو سکاڵایەی تۆماری کردووە

پێگەی فەرمی بارسێلۆنا لە تویتەر هەواڵی سەرکەوتنی کەیسەکەیان بەرانبەر نێیماڕ بڵاو کردۆتەوە

بارسێلۆنا لە گرێبەستی نێیماڕ خەڵاتی 22 ملیۆن یۆڕۆی بۆ نێماڕ دانابوو ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام نێیمار کاتێک گرێبەستەکەی نوێ کردەوە ڕاستەوخۆ یانەکەی جێهێشت، بۆیە بارسا ڕەتی کردەوە پارەکەی پێبدات بۆیە نێیماڕ سکاڵای لەسەر بارسێلۆنا تۆمار کرد

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close