چێڵسی بەفەرمی گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەری راگەیاند

چێڵسی بەفەرمی تاکو هاوینی 2025 تیمۆ ڤیرنەری گواستەوە ریزەکانی.

یانەی چێلسی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، لەگەڵ تیمۆ ڤێرنەری 24 ساڵان گەیشتنە رێککەوتن و ئەو هێرشبەرە ئەڵمانییە ئەم هاوینە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندیی بە یانەکەیانەوە دەکات، کە شەوی چوارشەممە ڤیرنەر لەگەڵ لایپزیگ گۆڵی ژمارە 26ی لەم وەرزە لە خولەکە تۆمارکرد.
ڤێرنەر لەم وەرزە بە تەواوەتی درەوشایەوە تاکو ئێستا لە 43 یاری 32 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی دروستکردووە و باشترین وەرز لە کاروانی وەرزشی خۆی بەڕێ دەکات.
ڤێرنەر لە لیدوانێکی بۆ ماڵپەڕی چێلسی دڵخۆشی خۆی بە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی بلووز راگەیاندووە و سووپاسی یانەی لایپزیگیشی کردووە، کە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە لە 125 یاری 76 گۆڵی کردووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close