ڤیدیۆ: دوای بینینی ئه‌م رووداوه‌ بڕواتان به‌ ته‌كنه‌لۆژیای گۆڵ و ڤاریش نامێنێت

هه‌ژمارنه‌كرانی گۆڵێك له‌ یارییه‌كی پرێمه‌رلیگ هه‌مووانی شۆك كردووه‌

له‌ یارییه‌كی پرێمه‌رلیگ به‌هۆی هه‌ژمارنه‌كرانی گۆڵێك هه‌مووان شۆك بوون، تۆپه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی و به‌ روونی چوو بووه‌ ناو گۆڵ، كه‌چی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ و ته‌كنه‌لۆژیای گۆڵ و سیسته‌می ڤار نه‌یانبینی.

له‌ یاریی نێوان ئاستۆن ڤێلا و شیفێڵد یونایتد له‌ خوله‌كی 42 له‌وكاته‌ی یاریزانانی شێفێڵد یونایتد گۆڵێكیان كرد، گۆڵپارێزی ئاستۆن ڤێڵا و خۆی تۆپه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی چوونه‌ ناو گۆڵ، به‌ڵام ناوبژیوان گۆڵه‌كه‌ی هه‌ژمار نه‌كرد.

مایكل ئۆلیڤه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ له‌ كۆتایی یارییه‌كه‌ داوای لێبوردنی له‌ یاریزانانی شیفێڵد یونایتد كرد به‌هۆی هه‌ژمارنه‌كردنی گۆڵه‌كه‌یان كه‌ یارییه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، هانده‌رانی یانه‌كه‌ش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویانه‌ ‘چیدیكه‌ متمانه‌مان به‌ ڤار و و ته‌كنه‌لۆژیای گۆڵ نه‌ما’.

سه‌ره‌تا گومان ده‌كرا سیسته‌می ته‌كنه‌لۆژیای گۆڵ له‌ یارییه‌كه‌ كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌بێت، به‌ڵام كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند به‌ سیسته‌مه‌كه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ ‘سیسته‌مه‌كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌، دوای 9 هه‌زار یاریی یه‌كه‌مجاره‌ شتی وارووبدات، به‌ڵام به‌هۆی گۆڵپارێزه‌وه‌ كامێرا تایبه‌ته‌كانی سیسته‌مه‌كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ تۆپه‌كه‌ ببینن’. كۆمپانیاكه‌ داوای لێبوردنی له‌ هه‌وادارانی پرێمه‌رلیگ و یانه‌ی شێفێڵد یونایتد كردووه‌.

كریس وایلدر، راهێنه‌ری شیفێلد یونایتد دوای یارییه‌كه‌ گوتی: نازانم بگریم یان پێبكه‌نم، گۆڵپارێزه‌كه‌یان خه‌ریكبوو\ بچێته‌ ناو په‌یژه‌كانی یاریگا و تۆپه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆی ببات، ئه‌گه‌ر له‌ یارییه‌كی تیپه‌ میلییه‌كان بووایه‌ ئه‌م گۆڵه‌ هه‌ژمار ده‌كرا’.

په‌یامنێری كه‌ناڵی سكای سپۆرتس له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، له‌ پشووی نێوان هه‌ردوو گێم ئینجا كاتژمێری ده‌تسی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ زه‌نگی گۆڵی لێداوه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close