كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ راگه‌یاندرا

دوایی چاوه‌ڕوانی و گفتوگۆیه‌كی زۆر، دواجار واده‌ی یوێفا بڕیاریی كۆتایی دا و كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ئاشكرا كرد.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناسراو به‌ یوێفا، به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 7 مانگی هه‌شت(ئۆگێست) داهاتوو، یارییه‌كان چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه‌ دێت كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م چاڵاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان وه‌ستابوون.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێك‌ دایه‌ كه‌ یارییه‌كانی خولی ئه‌ڵمانی و ئیسپانی ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆش جامی ئیتاڵیا یاریی كۆتایی ئه‌نجامده‌رێت و  پرێمه‌رلیگیش ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

چامپیۆنزلیگ دەگەڕێتەوە 😍

Gepostet von Yariga Sport am Mittwoch, 17. Juni 2020

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close