مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێدەکاتەوە

مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا رێککەوتووە بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لەگەڵ لیۆنێل مێسی گەیشتووەتە رێککەوتن تاکو 2023 گرێبەستەکەی مێسی نوێبکاتەوە، لە کۆتایی هەر وەرزێکیش مێسی بۆی هەیە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئەگەر بیەوێت بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت.

مێسی ئەم هاوینە دەیتوانی بێبەامبەر بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت و پەیوەندیی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا کۆتایی دێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close