مامۆستای ڕاهێنەرەکانی جیهان

ڕۆژنامەی دیلی مەیلی بەڕیتانی، مارسیلۆ بێلسه‌ی ڕاهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی و ئێستای لیدز یونایتدی ئینگلیزی یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی ده‌ڵێی ته‌نیا بۆ مه‌شق و ڕاهێنان درووست بووه‌، ئه‌و پیاوه‌ تا ئێستا نازناوی زۆری نه‌بردۆته‌وه‌، كه‌چی له‌ هه‌موو ڕاهێنه‌ره‌كانی دیكه‌ كاریگه‌ری ته‌كتیكی له‌سه‌ر تۆپی پێ‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌یان بۆ دوای خۆی وه‌كو پیاوێكی نه‌زۆك وایه‌ كوڕی نه‌بێت و پاش مردنی ناوی بكوژێته‌وه‌. بێلسه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چڕوپڕ مه‌شق و ڕاهێنان به‌ ئه‌ستێره‌كانی ده‌كات، به‌ڵام زۆر پێی خۆشه‌ له‌سه‌ر وه‌ستانی یاریزانه‌كان به‌بێ‌ تۆپ له‌ یاریگادا لێكۆڵینه‌وه‌ بكات، هه‌روه‌ها له‌مكاته‌دا تیپه‌كه‌ی له‌ خولی پله‌ یه‌كی ئینگلیزی یه‌كه‌مه‌ و ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پیاوه‌ دێته‌وه‌ ڕیزی یانه‌ نایابه‌كان، كه‌ به‌شێك له‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌وه‌یه‌ له‌كۆی پێنج لیدانی تۆپی وه‌ستاو یاریزانه‌كانی سیانی گۆڵ پێ‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژانه‌ له‌ ئۆفیسه‌كه‌ی تا نۆی شه‌و له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌ركی یاریكردن و تۆماره‌ ڤیدیۆیيه‌كانیان بۆشی ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و دره‌نگ ده‌خه‌وێت و به‌یانیان كاتژمێر نۆ له‌ گۆڕپانی مه‌شق و ڕاهێنان دووجار مه‌شق به‌ ستاره‌كانی ده‌كاته‌وه‌، پاشان ده‌ڕوات وه‌ڵامی نامه‌ی خۆشه‌ویستانی ده‌داته‌وه‌، كه‌ ئه‌مجاره‌ پیاوێكی جوله‌كه‌ داوه‌تی كردبوو بۆ ئێواره‌ خوانێك، به‌ڵام ئه‌و به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ ڕتیكرده‌وه‌ بڕوات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵه‌ و هه‌میشه‌ پێیه‌كی له‌ به‌ریتانیا و یه‌كێكی له‌ وڵاتانی دیكه‌يه. تا ئێستا ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ له‌زۆرێك له‌ وڵاتنی وه‌كو (چین و هند و ئه‌سكه‌نده‌نافیا) وانه‌ی هونه‌ری ده‌ڵێته‌وه‌ و به‌ به‌رده‌وامی گه‌شتیی هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ ستافێكی بچوكی ڕاهێنانی بۆخۆی دروستكردووه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ داوای چێشتخانه‌ و شوێنی تایبه‌ت بۆ هه‌مووان ده‌كات، تا بتوانن به‌بێ‌ گرفت تۆپی پێ‌ له‌ هه‌موو شوێنێک به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بچێنن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close