کریستیانۆ رۆناڵدۆ رێگایەک بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی خێراییەکەی زیاتر بکات

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئەوەی خێراییەکەی زیاتر بکات، رێگایەکی بەکارهێناوە و لاپچینەکەی گۆڕیوە.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئەوەی خێراییەکەی زیاتر بکات بنی لاپچینەکەی گۆڕیوە و ئێستا دوگمەکانی لاپچینەکەی لەجیاتی ئەوەی ئاسن بن پلاستیکن، تاکو بتوانێت لە جاران خێراتر لە یارییەکان رابکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو لاپچینەی لەپێی دەکات هەمان لاپچینی یاریزانانی رەگبییە کە لە یارییەکان لەپێی دەکەن، چونکە ئەم جۆرە لاپچینە یازدە دوگمەی هەیە و وادەکات باشتر چیمەنی یاریگاکە بگرێت.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە راهێنانەکانی چەند رۆژی رابردوو بەم لاپچینە راهێنانەکانی ئەنجام دەدات، دەیەوێت خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکان ئامادە بکات، کە پێشتر یاریزانێکی جەزائیری یانەی مۆنپیلیێی فەرەنسی بەهەمان شێوە هەمان رێگای بەکارهێنابوو، خێراییەکەی لە 23 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆ 36,8 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزکردەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close