دیماریا: بارسێلۆنا نه‌یتوانی من به‌ ده‌ست بهێنێت!

ئه‌نخێل دیماریای ئارجێنتینایی‌ و یاریزانی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، چه‌ندین جار ئاره‌زووی خۆی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ بارسێلۆنا‌ ئاشكرا كردووه‌، به‌ڵام ئێستا قسه‌یه‌كی جیاواز ده‌كات.

دیماریا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ بارسێلۆنا‌ ده‌ڵێت:”بارسێلۆنا هه‌وڵیدا من بگوازێته‌وه‌ كامپ نوو، گفتوگۆكانی ده‌ستپێكرد به‌ڵام پاریس سانچێر‌مان به‌ فرۆشتنی من رازی نه‌بوو و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ ده‌یانویست من بمێنمه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا، هه‌رچه‌نده‌ زۆر قسه‌ی ناڕاست بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ڵام كۆتاییهات، من له‌ پاریس مامه‌وه‌ و نه‌رۆیشتم له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، چونكه‌ من لێره‌ دڵخۆشم”.

ئه‌م قسانه‌ی دیماریا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌، چونكه‌ خۆی پێشتر چه‌ندین جار گوتویه‌تی: ”ئاره‌زوو ده‌كه‌م په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا بكه‌م و له‌گه‌ڵ مێسی یاریی بكه‌م”، به‌ڵام ئێستا ئاخافتنی جیاواز ده‌كات و ده‌ڵێت:” بارسێلۆنا نه‌یتوانی من به‌ده‌ست بهێنێت، منیش له‌ پاریس ده‌مێنه‌وه‌ و دڵخۆشم”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close