بالۆتێلی ده‌ركرا!

ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی یاریزانی بریشیای ئه‌و وڵاته‌، له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاریی بكات كاته‌كی زۆری پێناچێت كێشه‌ درووست ده‌كات، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش بێت ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یانه‌كه‌ی ده‌ركراوه‌.

پێگه‌ی لا ریپۆپبلیكای ئیتاڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یانه‌ی بریشیای ئیتاڵی گرێبه‌ستی ماریۆ بالۆتێلی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و ئیتر ئه‌و یاریزانه‌ بێ یانه‌یه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ پێشته‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ گوتبوو:”بالۆتێلی ده‌بێت له‌ كۆتایی وه‌رز ریزه‌كانی یانه‌كه‌ جه‌بهێڵێت، چونكه‌ به‌رده‌وام كێشه‌ ده‌نێته‌وه‌”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close