بارسێلۆنا گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ فرۆشتنی ئاسنۆ فاتی ڕەت دەکاتەوە

 

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کردوە، کە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا گرێبەستێکی گرانبەهای لە یانەیەکی گەورەی ئەوروپا بۆ فرۆشتنی ئانسۆ فاتی ڕەت کردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە (جۆزێپ بارتۆمیۆ)ی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا گرێبەستێکی بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتنی (ئانسۆ فاتی) یاریزانی لاوی یانەکە ڕەت کردوەتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو یانەیەی ئەو گرێبەستەی پێشکەش کردوە یەکێکە لە یانە گەورەکانی ئەوروپا، بەڵام رۆژنامەکە ناوی یانەکەی ئاشکرا نەکردوە.

جێی ئاماژە پێکردنە، بارسێلۆنا وەک داهاتووی یانەکە مامەڵە لەگەڵ ئانسۆ فاتی دەکات و هەمیشە بابەتی فرۆشتنی ئەو ئەستێرە لاوە بە هێڵی سوور هەژمار دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close