ئەگەر ڕامۆس نەبوایە، زێدان و ڕۆناڵدۆ شەریان دەکرد

ساڵی (2016) شه‌ڕێكی توند له‌ژووری جلگۆڕینی ریاڵ مه‌درید له‌نێوان زیدانی راهێنه‌ر و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ روویدا. كاتێك زیدان زانیبوی كه‌دوای دانیشاندنی رۆناڵدۆ له‌ یاری لاس پالماس ئه‌و یاریزانه‌ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ قسه‌ی ناشیرینی كردبوو، دوایی چونیان بۆژووری جلگۆڕین زیدان رووبه‌ڕووی رۆناڵدۆ بووه‌ته‌وه‌و ده‌مه‌قاڵییه‌كی توند له‌نێوانیاندا رووده‌دات، له‌وكاته‌دا رامۆس نه‌بووایه‌ شه‌ڕه‌كه‌ گه‌وره‌تر ده‌بوو. هه‌ر هه‌مانكات ماڵپه‌ڕی دیاریۆ گۆڵ ده‌نوسێت: چونكه‌ رۆناڵدۆ رازی نه‌بووه‌ به‌ قسه‌ی زێدان و پزیشكه‌كان بكات قسه‌ی پێ‌ وتوون، هه‌روه‌ها پزیشكه‌كانی یانه‌كه‌ پێیانباشبووه‌ رۆناڵدۆ ته‌نیا (60) خوله‌ك یاری بكات، به‌ڵام ده‌وترا زێدان له‌به‌ر قسه‌كانی رۆبێرتۆ بالۆماری رۆژنامه‌نووس رۆنالدۆی یه‌ده‌گ كردووه‌، پێش یارییه‌كه‌ ئه‌و نوسه‌ره‌ وتبووی زیدان ناوێرێت رۆناڵدۆ دانیشێنێت. دوای ئه‌و شه‌ره‌ رۆژنامه‌ی AS راپرسیه‌كی ئه‌نجامدا زێدان یان رۆناڵدۆ له‌سه‌ر حه‌قه‌، كه‌چی مه‌دریدییه‌كان پشتگیری زیدانیان كرد به‌ 85%. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌كان رۆناڵدۆیان به‌ خۆویست و خۆپه‌رست ناوبرد، چونكه‌ ئاماده‌ نه‌بوو له‌ كاتی گۆڵكردنی كه‌ریم بنزیمه‌دا ئاهه‌نگ بگێڕێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close