بۆیەکەمجار ئەم نهێنییە ئاشکرا دەکرێت.. کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مۆرینهۆ کاتێک لە ریال مەدرید بوون ویستویانە لەیەکتری بدەن و بەشەڕ هاتوون

لۆکا مۆدریچ نهێنییەکی نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و خۆزی مۆرینهۆ دەگێڕێتەوە، کە ئەوکاتەی لە ریال مەدرید بوون، کریستیانۆ بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی مۆرینهۆوە خەریکبووە بگری.

لۆکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری ریال مەدریدی ئیسپانی لە لیدوانێکی بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی دەڵێت ‘لە یارییەکی جامی شای ئیسپانیا لەوکاتەی ئێمە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە پێشەوە بووین، کەچی مۆرینهۆ بەردەوام گلەیی دەکرد و داوای دەکرد زیاتر فسار لەسەر تیپی بەرامبەر دروست بکەین، بەهۆی ئەم رەفتارەی مۆرینهۆ هەموومان تووشی سەرسوڕمان ببووین’.

هەروەها مۆدریچ دەڵێت ‘مۆرینهۆ لە یارییەکە زۆر گلەیی لە کریستیانۆ هەبوو، لە نیوەی یەکەم دەمەقاڵی لە نیوانیان دروستبوو، دوای ئەوەی لە پشووی نێوان هەردوو گێم گەڕاینەوە ژووری جلگۆڕین کریستیانۆ لەلایەک دانیشتبوو خەریکبوو دەست بە گریان بکات، زۆر بێزار دیار بوو، کەچی کاتێک مۆرینهۆ هاتە ژووری جلگۆڕین بە توندی رەخنەی لە رۆناڵدۆ گرت، کریستیانۆش وەڵامی دایەوە و بۆیەکتری چوون ویستیان لە یەکتری بدەن، ئەگەر ئێمە رێگاماندابا لەوانەیە هەردووکیان بەشەڕ هاتبان’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close