سانچۆ بەهۆی سەرتاشینی سزادرا

بەوە تۆمتبارە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبووە

دوو یاریزانی بۆرووسیا دۆرتمۆند بەهۆی نەبەستانی دەمامک لەلایەن ئەنجوومەنی بۆندزلیگاوە سزادران.

ئەنجوومەنی بۆندزلیگا رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی لەکاتی سەرتاشین دەمامکیان نەبەستووە، هەریەکە لە جەیدن سانچۆ و ئەکانجی سزادران، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکیان بڵاوبووەوە سەرتاشێک سەردانی کردبوون لە ماڵەوە بۆ ئەوەی قژیان بتاشێت کەچی هیچ کامێک لە یاریزانەکان دەمامکیان نەبەستبوو.

سانچۆ وەکو کاردانەوەیەک لە دژی بڕیارەکە لە تویتەر لەبارەی بڕیارەکە نووسیویەتی ‘دڵنیام ئەنجوومەنی بۆندزلیگا گاڵتە دەکات’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close