یاریزانێكی یوڤێنتۆس تووشی پێكان ده‌بێت

زۆری نه‌ماوه‌ یارییه‌كانی سێریا ئه‌ی ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و ئێستاش له‌ مه‌شقه‌كانیان به‌رده‌وامن، به‌ڵام پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌، یوڤێنتۆس پێكانی یاریزانه‌كی راگه‌یاند.

یوڤێنتۆسی ئیتاڵای به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه‌، گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبه‌ری ئارجێنتینایی و یاریزانی خانمه‌ پیره‌كه‌، له‌ مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی یانه‌كه‌، له‌ ماسولكه‌كانی تووشی پێكان بووه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ش له‌ یانه‌كه‌ داده‌بڕێت.

یانه‌كه‌ی تۆرین‌ هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، هیگواین زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سێریا ئه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close