شه‌ری شه‌ش یانه‌ی گه‌وره‌ی‌ ئه‌وروپا له‌ پێناوی یه‌ك یاریزان ده‌ستیپێكرد

یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا به‌رده‌وام له‌ رێگای چاودێره‌كانیان، به‌دوای باشترین یاریزانی ده‌ركه‌وتوو ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رزوو و پێش ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌رز بێته‌وه‌‌، په‌لكێشی ریزه‌كانیان بكه‌ن، ئێستاش شه‌ری شه‌ش یانه‌ی دیاریی ئه‌وروپا له‌ پێناو یاریزانێكی لاوی به‌هه‌ره‌دار ده‌ستیپێكرد.

رۆژنامه‌ی سپۆرت بیڵدی ئه‌ڵمانی له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، لیڤه‌رپوول، مانچێسته‌ر یونایتد، و چێلسی و بایرن میونشن ئاره‌زوو ده‌كه‌ن، كای هاڤێرتزی ئه‌ڵمانی و یاریزانی ده‌ركه‌وتووی بایر لیڤه‌ركوز بگوازنه‌وه‌ ریزه‌كانیان و له‌ ئێستاوه‌ هه‌وڵده‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ رۆژنامه‌یه‌كی دیاریی ئه‌وروپا باسی ئه‌م بابه‌ته‌ بكات، به‌ڵكو پێشتر مۆندۆ، سپۆرت و میره‌ره‌ی به‌ریتانیش باسی كردووه‌، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بێده‌نگه‌ نه‌بووه‌ و گوتویه‌تی: ”ئاره‌زوو ده‌كات په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا بكات و له‌ ته‌نیش لیۆنێل مێسی یاریی بكات”، به‌ڵام دیاری نییه‌ كه‌ لیڤه‌ركوز به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت یان نا.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close