ئاڕسناڵ ئۆبامیانگ بە پارەیەکی کەم دەفرۆشێتە ڕیال مەدرید

 

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە یانەی ئاڕسناڵ بڕیاری داوە بە بڕە پارەیەکی کەم (ئمیریک ئۆبامیانگ) بە یانەی ڕیال مەدرید بفرۆشێت.

ڕۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە کە یانەی ئاڕسناڵ بەهیچ شێوەیەک نایەوێت (بییر ئمیریک ئۆبامیانگ) بە یانەکانی پرێمەر لیگ بفرۆشێت بۆیە بەرپرسانی یانە لەندەنییەکە ئامادەییان دەربڕیوە یاریزانەکە بە بری 22.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەی ڕیال مەدرید بڕوات،ئەم بڕە پارەیەش زۆر گونجاوە بۆ یانەی ڕیال مەدرید لەو ساتەدا کەباری دارایی وێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر نەشڵژاوە گەر لە هەموو یانە گەورەکانیش باشتر نەبێت.

جێی ئاماژەیە، گرێبەستی ئۆبامیانگ کۆتایی پێ دێت بۆیە یانەی ئاڕسناڵ نایەوێت بەخۆڕایی بڕوات، لە هەمان کاتیشدا جگە لە ریال مەدرید چەندین یانەی پرێمەرلیگ و یانەکانی دیکەی ئەوروپا چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close