زۆرینه‌ی ئیسپانییه‌كان هانده‌ری ریاڵن
كاتێك مۆرینهۆ یه‌كه‌م یاریی كلاسیكۆی له ساڵی (2010) به به‌رشه‌لۆنه دۆراند، ئه‌وه دوایی ده ساڵ ناوبژیوانی یارییه‌كه هه‌ندێك قسه‌ی نه‌بیستراومان بۆ ده‌كات.
ناوبژیوان ئیدواردو ئیتۆرالدی ده‌ڵێت:
له‌دوای یارییه‌كه مۆرینیۆ پێی وتم: زۆر باش یارییه‌كه‌ت به‌رێوه‌برد، منیش پێموت نا خۆسییه به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتوویت لێره‌دا ته‌نیا یه‌ك كه‌ڵه‌شێر بوونی هه‌یه، ئه‌ویش منم تۆ نیت، بۆیه باشتره بێده‌نگبی.
له‌سه‌ر گواردیۆلا ده‌ڵێت:
شێوازی كاركردنی پیپ گواردیۆلا جیاوازبوو، هه‌میشه به‌نهێنی كاره‌كانی خۆی ده‌كرد، بۆ ناوبژیوانان وه‌ستان به‌رووی ئه‌و دوو راهێنه‌ره قورسبوو، به‌ڵام كۆنتڕۆڵكردنی مۆرینهۆ ئاسانتربوو، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ردوو یانه‌كه ریال و به‌رشه سه‌رده‌مێكی خراپ بوو، راسته زۆرینه‌ی ئیسپانییه‌كان هانده‌ری ریاڵن، به‌ڵام پاش هاتنی مۆرینهۆ ركابه‌ری نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كان به‌ڵكو دابه‌زیبوو بۆ نێو یاریكه‌ره‌كان و ته‌نانه‌ت دوای یارییه‌كان ئاماده نه‌بوون نه‌ك یه‌ك له ئامێز بگرن، به‌ڵكو ته‌ماشای یه‌كیشیان نه‌ده‌كرد.