گواردیۆلا جۆكه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنای ده‌وێت

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر ستی ئینگلیزی، ساڵانه‌ له‌ گواستنه‌وه‌كان پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات و هه‌ر له‌ ئێستاشه‌وه‌ چاوی له‌ یاریزانێكی بارسێلۆنایه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، گواردیۆلا داوای له‌ كارگێری یانه‌كه‌ی كردووه‌، سێرجیۆ رۆبێرتۆی ئیسپانی و یاریزانه‌ جۆكه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنای بۆ بگوازنه‌وه‌ یاریگای ئیتیحات.

گرێبه‌ستی رۆبێرتۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2022، تاوه‌كو ئێستاش ده‌نگۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نییه‌ و پێش كه‌ره‌نتینه‌ش تاره‌ده‌یه‌كی زۆر جێگای خۆی له‌ پێهاته‌ی بارسێلۆنا ون كردبوو، به‌جۆرێك به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی نه‌ده‌كرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close