ئارجێنتینا بۆ پاراستنی مێسی پارەیدا

ئا.هەوراز کاوە

رۆژنامەی (لاناسیۆن) ده‌نوسێت دوای چوونەدەرەوەی هەڵبژاردەی ئێرلەندا لە پاڵەوتنەکانی مۆندیالی (2010) بەهۆی گۆڵێکی تێری هێنری کە بەدەست تۆماریکرد، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئێرلەندا بۆ له‌بیرچوونه‌وه‌ی ئه‌و شكسته‌ی تیپه‌كه‌ی یارییەكی دۆستانەی رێکخست لەنێوان هەردوو هەڵبژارده‌ ئێرله‌ندا و ئه‌رجه‌نتین. راپۆرتەکە ده‌ڵێت: یانەی به‌رشه‌لۆنه‌ پێیانخۆش نەبوو میسی بەشداری لەو یارییەدا بکات و تیپی ئه‌رجه‌نتین نەشیدەتوانى پێنج ملیۆن یۆرۆ بده‌نه‌ بلوگرانا ئەگەر ميسی تووشی پێکان ببوایە. بۆیه‌ ناچار یاریزانانی ئێرلەندا پێیان وتراوبوو لە یارییەکەدا بە وریاییەکی زۆرەوە یاریی بکەن و بەهیچ شێوەیەک خۆیان لە ميسی نەدەن، تا تووشی پێکان نەبێت و لە پاداشتی ئەوەشدا هەریەکەیان (10) هەزار دۆلاریان وەرگرتبوو.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close