ڕۆناڵدۆ: بەس یانزە یاریزانەکە ماوە بیبڕم گۆڵ تۆمار بکەم

ئا:هه‌وراز كاوه‌

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگال و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی ریاڵ و ئێستای یۆڤانتۆس كاتێك خۆی بۆ ڕیكلامی یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكان ئاماده‌ ده‌كرد، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و تیایدا ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند خاڵێكی گرنگی وه‌رزشی و ژیانی خۆیكرد، بۆیه‌ گۆڵبژێرێكم له‌و دیداره‌ی پێشووی كریس بۆ ئاماده‌كردوون به‌مجۆره‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت زیادی كردووه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ تۆماركردنی گۆڵ به‌رده‌وامی نهێنی ئه‌مه‌ چییه‌؟
ڕۆناڵدۆ:
“راستی ئه‌وه‌ به‌ری ڕه‌نج و هه‌وڵدانی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆمه‌ و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانه‌ به‌ تایبه‌تی لایه‌نی خۆراك و خه‌وی رۆژانه‌م، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌رده‌وامبم و نه‌یه‌ڵم توانام به‌ ئاسانی دابه‌زێت”.

به‌رده‌وام به‌راوردی نێوان تۆ و میسی ده‌كرێت، ده‌ڵێن ئه‌و به‌هه‌ره‌كه‌ی هه‌یه‌ و تۆیش به‌هه‌وڵدان و مه‌شقكردنی زۆر گه‌یشتویت به‌م ئاسته‌، ئایه‌ ئه‌و قسانه‌ راسته‌؟
ڕۆناڵدۆ:
“به‌هره‌ به‌ ته‌نیا و به‌بێ هه‌وڵدانی زۆر هیچ مانایه‌كی نییه‌، چونكه‌ هه‌موو ده‌زانن شێوازی تۆپی پێی تازه‌ گۆراوه‌ و ده‌بێت به‌خێرایی له‌گه‌ڵ یارییه‌كان برۆیت و له‌وكه‌شه‌ دوور نه‌كه‌ویته‌وه‌، هه‌روه‌ها من به‌و ئاسته‌ به‌رزه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌رده‌وامم و ده‌شمه‌وێت هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دوور بمێنمه‌وه‌، تا نازناوه‌ فه‌ردی و كۆمه‌ڵه‌كان زیاتر ببه‌مه‌وه‌، بۆیه‌ ته‌واوی وه‌رزشكار و جه‌ماوه‌ره‌كه‌م به‌وكارانه‌ی ده‌یكه‌م ڕازین”.
مسته‌ر كریس تۆ به‌شیوازی زۆر جیاواز گۆڵت تۆمار كردووه‌، ئایه‌ هیچ شێوه‌یه‌كی كه‌ت له‌ خه‌یاڵدایه‌ گۆڵی پێ‌ بكه‌ی؟
” له‌ تۆپی پێدا یارییه‌كان جیاوازن و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌وێت، تا به‌شێوه‌ی جوانتر گۆڵ بكه‌ی، كه‌ ئه‌وه‌ بۆ من ئاسانه‌ و له‌وه‌یه‌ شێوه‌یه‌كی كه‌م مابێت گۆڵم پێنه‌كردبێت، مه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌ مابێت (11) یاریزانه‌كه‌ ببڕم و گۆڵ تۆمار بكه‌م، ئه‌وه‌یش ته‌نیا به‌ پله‌ی سته‌یشن تۆمار ده‌كرێت و له‌وێش هه‌ر قورسه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close