كه‌ریم بنزیما: ئاسان نییه‌ دوایی ماوه‌یه‌كی زۆر دووباره‌ یاریی بكه‌یه‌وه‌

كه‌ریم بنزیمای فڕه‌نسی و هێرشبه‌ری ریال مه‌درید ئیسپانی، ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی بۆ مه‌شقه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كان، قسه‌ی كردووه‌ و پێیوایه‌ ئاسان نییه‌ دوایی ماوه‌یه‌كی زۆر یاریی بكه‌یه‌وه‌.

بنزیما بۆ كه‌ناڵی یانه‌كه‌ی قسه‌ی كردوووه‌ و گوتویه‌تی:”یاریی نه‌كردن بۆ ماوه‌ی دوو مانگ، به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته‌، ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌ به‌ بارودۆخێكی هه‌ستیار و به‌بێ مه‌شق و راهێنان تێده‌په‌رین، له‌م كاته‌شدا گه‌ڕانه‌وه‌ی توانا جه‌سته‌ییه‌كان وه‌كو ئه‌و كات، زه‌حمه‌ته‌،  به‌ڵام ئامانجی ئێمه‌ ئه‌وه‌ی به‌باشی خۆمان بۆ یارییه‌كان ئاماده‌ بكه‌ین و ئامانجی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌”.

كه‌ریم زیاتر قسه‌ی كردووه‌ و گوتوو‌یه‌تی:”به‌هۆی كۆرۆنا نیگه‌رانبووین، دوایی گه‌ڕانه‌وه‌ش مه‌شقه‌كان تاكه‌ كه‌سیبوون، ئێستا سه‌رنجی سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی توانا جه‌سته‌یه‌كان به ‌باشترین شێوه‌، جگه‌له‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ ئاشكرا بكه‌م، من و ته‌واوی یاریزانانی مێرێنگی ئێستا به‌كاتێكی باش تێده‌په‌رین و مه‌شقی قورس ده‌كه‌ین، ئێستاش ئاماده‌ینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی لالیگا ده‌ستپێبلاته‌وه‌”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close