ڕیال مەدرید خامیس ڕۆدریگێز بۆ کڕینی ئەستێرەیەکی ناپۆلی بەکار دەهێنێت

 

یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی گەورەی یانەی ناپۆلی بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت خامیس رۆدریگێزی ناوەڕاستکاری یانەکەی بەکار بهێنێت.

پێگەی (دیفنسا سێنترال)ی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە ڕیال مەدرید هەموو هەوڵی خۆی دەدات فابیان ڕۆیز بۆ ڕیزەکانی بگوازتەوە، بۆیە بۆ ئەوەی تێچووی ڕۆیز کەم بکاتەوە، هەوڵ دەدات (خامیس ڕۆدریگێز) کە بەهاکەی 40 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بخاتە نێو ڕێکەوتنی لەگەڵ یانەی ناپۆلی تاکو تێچوونی ئەو گرێبەستە کەمتر بکاتەوە، جگە لەو یاریزانەش یانەی ڕیال مەدرید لاری لەوە نییە کە (ناچۆ هێرناندێز)ی بەرگریکاری یانەکەش بە ناپۆلی بدات.

جێی ئاماژە پێکردنە، هەردوو یانەی ڕیال و بارسێلۆنا بایەخێکی زۆر بە فابیان رۆیز دەدەن و وەک ئامانجێک دیارییان کردوە، دوای ئەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە ئاستێکی نایابی لەگەڵ ناپۆلی لەم وەرزە پێشکەش کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close