ئەفسانەیەکی مان یۆنایتد کریستیانۆ و دیاردە لە پێکهاتەی خەونەکانی دوور دەخاتەوە

 

ئێریک کانتۆنا، ئەفسانەی یانەی مانچستەر یۆنایتد و هەڵگری دریسی ژمارە 7 لە یانەکە پێکهاتەی خەونەکانی خۆی هەڵبژارد و تێیدا بە دوور خستنەوەی هەردوو ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و دیاردەی بەڕازیلی هەمووانی شۆک کرد.

بەگویرەی ماڵپەڕی goal بژاردەکانی کانتۆنا سوپڕایزی سەیری تێدایە، لەبەر ئەوەی  جگە لە دوورخستنەوەی هەردوو رۆناڵدۆ بۆ گۆڵپارێز (هیگیتا)ی گۆڵپارێزە سەرشێتەکەی کۆلۆمبیای هەڵبژاردوە و لە زۆربەی هێڵەکان متمانەی بە ئەفسانە کۆنەکانی تۆپی پێ هەبووە و لە پێکهاتەکەی داناون، ئەوەی خوارەوە پێکهاتەی خەونەکانی ئیریک کانتۆنای هێرشبەری پێشووی مانچێستەر یۆنایتدە.

گۆڵپارێز : هیگیتا (کۆلۆمبیا)
هێڵی بەرگری: پاولۆ مالدینی (ئیتالیا) ، فرانز پیکنپاوەر (ئەڵمانیا)، جۆنیۆر (بەڕازیل)
هیڵێ ناوەڕاست: چاڤی (ئیسپانیا) ، مارادۆنا (ئارجەنتین)، کرۆیف (هۆڵەندا) ، زێدان (فەرنسا)
هێرشبردن : دی ستیفانۆ (ئارجەنتین) ،مێسی (ئارجەنتین) ، پیلێ (بەڕازیل)

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close