پێنج یاریزانی بارسێلۆنا تووشی کۆرۆنا بوون

بارسێلۆنا ناوی یاریزانەکانی شاردووەتەوە

پێنج یاریزانی بارسێلۆنا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام یانەی بارسێلۆنا ناوی یاریزانەکانی ئاشکرا نەکردووە، تەنانەت هەواڵەکەشی بە نهێنی هێشتووەتەوە.

‌ماڵپەڕی راک2ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پێنج یاریزان و دوو ئه‌ندامی دەستەی راهێنەرانی بارسێلۆنا له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرسی کۆرۆنا دەرکەوتووە تووشی پەتایەکە بوون و ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە‌‌، به‌ڵام بارسێلۆنا ناوه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه‌ و ئێستا یاریزانه‌كان چاكبوونه‌ته‌وه.

تاکو ئێستا بارسێلۆنا هیچ قسەیەکی لەمبارەیەوە نەکردووە و رۆژی دووشەممە سەرجەم یاریزانەکان دەستیان بە راهێنانە بەکۆمەڵەکان کرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close