بارسێلۆنا ئاماده‌كاری بۆ كڕینی به‌رگریكارێكی ئه‌یاكس ده‌كات

دوای لێدوانه‌كه‌ی كاتێك باسی له‌وه‌ كردبوو حه‌ز ده‌كات ڕوو له‌ بارسێلۆنا بكات، یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ به‌ جدی كار بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی باڵی راتسی یانه‌ی ئه‌یاكس سێرجینۆ دیست ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپه‌رتیڤۆ هه‌وله‌كانی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات

ڕۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كه‌ كه‌ نزیكه‌ له‌ بارسێلۆنا له‌ هه‌واڵێكی باسی له‌وه‌ كردووه‌، به‌شێك له‌ به‌رپرسانی بارسێلۆنا سه‌رسامی لایه‌نی هێرشبه‌ری وه‌ك خێرایی و چاو نه‌ترسی و شوته‌كانی دیستی به‌رگریكارن، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و یاریزانه‌ لایه‌نی به‌رگری وه‌ك پێوست نیه‌ و ئه‌زموونی كه‌مه‌، به‌ڵام بارسێلۆنا بڕیاریداوه‌ بیكاته‌ شوێبگره‌وه‌ی سێمیدۆ كه‌وا بڕیاره‌ یانه‌كه‌ جێبهڵێت، بخرێته‌ نێو گرێبه‌ستی لاوتارۆ یاخوود پیانیج بۆسنی، پێشبینی ده‌كرێت نرخی دیست له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان 25 ملیۆن یۆڕۆ بێت

چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا سێرجینۆ دیست له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه‌ به‌ درێسی بارسێلۆنا، بۆیه‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ پێشبینی ده‌كه‌ن بارسێلۆنا به‌ كه‌مترین ماندووبوون ئه‌و یاریزانه‌ بگوازێته‌وه‌ یانه‌كه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close