مێسی بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت یان نا؟!

چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا و جیهان ئاماده‌ن به‌هه‌ر نرخێك بێت لیۆنێل مێسی بگوازنه‌وه‌ی ریزكانیان، ده‌نگۆی زۆر هه‌بوو كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئارجێنتینا و له‌ یانه‌ی رۆزاریۆی دایك درێژه‌ به‌ یارییكردن ده‌دات و خۆی ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه‌، جگه‌له‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یتوانی له‌م مانگه‌ رۆیشتنی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه‌، به‌ڵام لیۆ بێ ده‌نگبوو.

پێگه‌ی ئیسپێن ئه‌مڕۆ هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌ برگه‌یه‌كی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی ده‌كات و نوسیویه‌تی، ”گرێبه‌ستی مێسی له‌ كۆتایی وه‌رزی 2020/2021 كۆتایی پێدێت، به‌ڵام خاڵێك له‌ گرێبه‌ستی باشترین یاریزانی جیهان هه‌یه‌ كه‌ ده‌یتوانی له‌ مانگی مایی، كه‌ دوێنێ كۆتا رۆژبوو له‌و مانگه‌، مێسی ده‌یتوانی رۆیشتنی خۆی به‌خۆرایی له‌ كامپ نوو رابگه‌یه‌نێت”.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێك دایه،‌ ده‌مێكه‌ یارییه‌كانی لالیگا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستاون و وابڕیار له‌ ١١ ئه‌م مانگه‌، دووباره‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌، مێسیش تاوه‌كو ئێستا ده‌ستی به‌ گفتوگۆكانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین جار ئیداره‌ی بلوگرانا ویستوویه‌تی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close