هانده‌ران له یارییه‌كانی خولی ئیتاڵی ئاماده ده‌بن!
نزیكه یارییه‌كانی سێریا ئه‌ی دوایی ئاڵه‌نگاریه‌كی زۆر به‌هۆی كۆرۆنا ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام به‌بێ هانده‌ر، ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت هانده‌ران له نێو یاریگا ئاماده‌بن و نایه‌وێت یارییه‌كان به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه بچن.
گابرێل گراڤینا، سه‌رۆكی فیدراسیۆی تۆپی پێی ئیتاڵیا له نوێترین ده‌ركه‌وتنی گوتی:”كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له هانده‌ران له نێو یاریگا ئاماده‌بن، نه‌ك كورسیه‌كانی چۆڵبن، به‌ڵام ده‌بێت گرێنتی سه‌لامه‌تان هه‌بێت، ده‌شزانین ئاماده‌نه‌بوونی هانده‌ران كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی یارییه‌كان ده‌بێت”.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌م به‌رپرسه له كه‌تێكدایه كه یانه‌كانی ئیتاڵیا ده‌ستیان به مه‌شقه‌كانیان كردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت له نزیكترین كاتدا، یارییه‌كانی ئه‌م خوله دووباره ده‌ستپێبكاته‌وه.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا: كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له هانده‌ران له نێو یاریگا ئاماده‌بن، نه‌ك…
Gepostet von Yariga Sport am Montag, 1. Juni 2020