ئەو پێنج ڕیکۆردەی سەختە کریستیانۆ و مێسی بتوانن بیشکێنن

 

کە باسی ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی دەکرێت، واتە باس لە ڕیکۆردەکانی تۆپی پێ دەکەرێت، ئەو دوو ئەستیرەیە گەورەیەی جیهانی تۆپی پێ خاوەنی سەدان ڕیکۆردی نایابن بەڵام 5 ڕیکۆرد هەیە کە ئەستەمە بەر لە وازێهانانیان لە تۆپی پێ بتوانن بیشکێنن.

بابزانین ئەو پێنج ڕیکۆردە چین کە نیمچە مەحاڵە ئەو دوو ئەستێرەیە بتوانن بشکێنن؟

1- بردنەوە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ 4 یانەی جیاواز:، مێسی چانسی ئەوەی نییە چونکە تەنها بۆ بارسێلۆنا یاری کردوە، بەڵام کریستیانۆ چانسی بردنەوەی لەگەڵ 3 یانە هەیە بۆ ئەوەی ڕیکۆردی سیدۆرف هاوتا بکاتەوە، کە لەگەڵ سێ یانە چامپیۆنزلیگی بردوە، ڕۆناڵدۆ گەر لەگەڵ یۆڤێنتۆس یەک چامپیۆنزلیگ بباتەوە ئەوە ڕیکۆردی سیدۆرف هاوتا دەکاتەوە، بەڵام چانسی شکاندنی بەو تەمەنە سەختە، چونکە دەبێت دوای یۆڤی بۆ یانەیەکی دیکەش یاری بکات.

2- تۆمارکردنی 1000 گۆڵ: تۆمارکردنی 1000 گۆڵی فەرمی لە کارەوانی وەرزشی کارێکی ئاسان نییە، بەڵام تا ڕادەیەک بەهۆی ئاست بەرزی ئەو یاریزانە ناتوانین بڵێین ناکرێت، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا پێویستی بە تۆمار کردنی 275 گۆڵ هەیە، لە کاتێکدا مێسی کە دوو ساڵ لە کریستیانۆ بچووکترە پێویستی بە 303 گۆڵ هەیە.

3- شکاندنی ڕیکۆردی دس ستیافانۆ و بۆشکاش: ئەو دوو ئەستێرەیە بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ لە یارییەکانی کۆتایی چامپیۆنزلیگ خاوەن ڕیکۆردێکی مێژوویی گەورەن، لێرەدا کریستیانۆ پێویستە 4 گۆڵی دیکە لە یارییەکانی کۆتایی چامپیۆنزلیگ تۆمار بکات تا ئەو ڕیکۆردە بشکێنێت، لە کاتێکدا مێسی پێویستی بە 6 گۆڵ هەیە بۆ ئەوەی ڕیکۆردەکە بشکێنێت، ئەوەش بۆ هەردوو یاریزان کارێکی قورسە و نیمچە مەحاڵە!

4- شکاندنی ڕیکۆردی (میلۆسلاف کلۆزە) : کلۆزە لە مۆندیال خاوەن 16 گۆڵە ئەوەش ڕیکۆردێکی مێژووییە، قورسە بشکێت، کریستیانۆ لەگەڵ پورتوگال تەنها 7 گۆڵی تۆمار کردوە و ئەرکی زۆر قورسە بتوانێت ئەو ڕێژە گۆڵە تۆمار بکات، لە کاتێکدا مێسی بە 5 گۆڵ لە مۆندیال دوورە بتوانێت بەڕیکۆردەکەی کلۆزە بگات.

5- شکانی ڕیکۆردەکەی ئیبڕاهیمۆڤیچ کە لەگەڵ 6 یانەی جیاواز گۆڵی لەگەڵ یانەکەی بۆ چامپیۆنزلیگ تۆمار کردوە، لێرەدا مێسی چانسی نییە چونکە تەنها بۆ بارسێلۆنا یاری کردوە و پێ ناچێت تەنانەت بۆ یانەیەکی دیکەش بڕوات، لە کاتێکدا ڕۆناڵدۆ لەگەڵ سێ یانەی جیاواز گۆڵی کردوە و ئەستەمە بەو تەمەنە لەگەڵ 4 یانەی دیکە لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ تۆمار بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close