مۆرینیۆ بابەتی کڕینی کۆتینیۆ یەکلایی دەکاتەوە

 

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی هەڵوێستی (خۆزێ مۆرینیۆ)ی ڕاهێنەری تۆتنهامی ئینگلیزی ئاشکرا کرد سەبارەت بە کڕینەوەی یانەکە بۆ فیلیپ کۆتینیۆ، ناوەڕساتکاری بارسێلۆنا کە لەم ماوەیەدا ماوەی خواستنی لەگەڵ بایەڕن میونشین تەواو دەبێت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە مۆرینیۆ دوای ئەوەی یانەی بایەڕن ڕەتی کردەوە مەرجی کڕینەوەی کۆتینینۆ ئەکتیڤ بکات، ئەویش بەهۆی مووچە بەرزەکەی یاریزانەکە کە 15 ملیۆن یۆرۆیە نایەوێت بیر لە گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بکاتەوە لەبەر ئەوەی ئەو مووچە بەرزە کێشە لە نێو یاریزانانی تۆتنهام دروست دەکات، جگە لەوەش نرخی فرۆشتنی یاریزانەکەش بەرزە و لەو ساتەدا یانە ئینگلیزییەکە ئەو سەرکێشییە ئەنجام نادات.

جێی ئاماژەیە، چەندین یانەی پرێمەرلیگ بایەخ بە گواستنەوەی کۆتینیۆ دەدەن، لەوانە یانەی چێلسی و نیوکاسڵ و ئارسناڵ بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە وێستگەی داهاتووی یاریزانە بەڕازیلییەکە کام یانە دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close