کلۆپ داوای ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەکات

 

بەهۆی دابەزینی نرخی ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنا، یۆرگین کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوول چاوی خستوەتە سەر یاریزانەکە و بە ئامانجێکی داهاتووی دیاری کردوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی یانەی لیڤەرپوول بە خودی ڕاهێنەر یۆرگین کلۆپ (عوسمان دیمبلی) ئەستێرەی بارسێلۆنای دەوێت کەبەهۆی پێکانە یەک بەدوای یەکەکان بەهای زۆر دابەزیوە و بارساش دەیەوێت بیفرۆشێت، کلۆپ پێی دیمبلی زۆر خۆش دەوێت و پێی وایە ئەو دەتوانێت باشترین ئاستی لە یاریزانەکە دەستکەوێت، هەروەها ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە پێشتریش کاتی عوسمان دیمبلی لە دۆڕتمۆند بوو هەوڵی دا کە یاریزانەکە بۆ لیڤەرپوول ببات بەڵام گرێبەستە نایابەکەی بارسا یاریزانەکەی لە پرێمەرلیگ دوورخستەوە.

جێی ئاماژەیە، دیمبلی لە دابڕان لە یانەکەی بەهۆی پێکانە یەک بەدوای یەکەکانی ڕیکۆردی شکاندوە، وێرای ئەوەی ئەو یاریزانە زیاتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی بارسێلۆنا کەوتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close