ماڵەکەی ڕیاز محرز لە شاری مانچێستەر تاڵان کرا

 

دیاردەی دزی کردن لە ماڵی ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە ئینگلتەڕا بەردەوامە، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو ماڵەکەی دایلی ئالی دزرا، ئەمجارە ماڵی ڕیاز محرز بە تەواوی تاڵان کرا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ز سەن) دزەکان بە بەهای زیاتر لە 650 هەزار دۆلار شتومەک بەنرخ و پارەی کاش و چەندین کاتژمێری دەستی گرانبەهایان لە ماڵەکەی ڕیاز محرز لە شاری مانچێستەر دزیوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە دزەکان سەرەتا چاودێری ڕیاز محرزیان کردوە و دواتریش چاوەڕێیان کردوە تا ئەو لە ماڵەکەی چووەتە دەرەوە، ئینجا دزییان لە ماڵەکەی کردوە.

جێی ئاماژە پێکردنە، ڕیاز محرز دوو ساڵ پێش ئێستا لە یانەی لیستەر سیتی پەیوەندی بە یانەی سیتی کردوە و ئێستاش یەکێکە لە چەکە بەهێزەکانی دەست پیپ گواردیۆلا کە سەرسامە بە ئاستی یاریزانە جەزائرییەکە کە ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی پیشاندا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close