بارسێلۆنا جێگرەوەی پیانیجی دیاریی کرد

دوای ئەوەی سەرجەم سەرچاوە هەواڵیەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، کە بارسێلۆنا گرێبەستی فەرمی پێشکەشی پیانجی یاریزانی یانەی یۆڤێنتۆس کردووە، بەڵام تا ئێستا یۆڤێنتۆس و بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی پیانیج ڕێک نەکەوتوون، مۆندۆ دیپەرتیڤۆ پلانی بی بارسای ئاشکرا کردووە، لە ئەگەر شکستی گرێبەستی پیانیج

ڕۆژنامەی مۆندۆی کەتەلۆنی نزیک لە بارسێلۆنا لە ماڵپەری فەرمی بڵاوی کردۆتەوە، بارسێلۆنا ئەگەر نەتوانێت پیانیج بکڕێت ئەوا ڕاستەوخۆ ڕوو لە کڕینی فابیان ڕۆیزی یاریزانی ئیسپانی یانەی ناپۆلی دەکات، وەک پلانی بی گرێبەستی پیانیج دیناوە

وەرزی ڕابردووش بارسێلۆنا هەوڵی کڕینی فابیان ڕویزیدا بەڵام هەرزوو ناپۆلی ڕەتی کردەوە دەسبەرداری فابیان بێت، بەڵام بەهۆی زیانەکانی کۆڕۆنا ڤایرۆس ڕەنگە ناپۆلی نەتوانێت پارێزگاری لێ بکات

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close