یۆڤێنتۆس بە داواکارییەکی تازە بۆ دەستبەرداربوون لە بیانیچ بارسێلۆنا شۆک دەکات

 

وا دیارە یانەی یۆڤێنتۆس بەخستنی تەگەرە و مەرجی قورس نایەوێت کاری گواستنەوەی میرالیم بیانیچ کۆتایی پێ بێت، ئەم جارە یانە ئیتالییەکە دوای ڕەتکردنەوەی هاتنی ئارسەر میللۆ دواکارییەکی سەیری لە بارسێلۆنا کردوە.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتاڵی ئاماژەی کردوە کە یانەی یۆڤێنتۆس دوای ئەوەی بارسێلۆنا ڕازی نەبوو (ئارسەر میللو) بخاتە گرێبەستەکە چەندین ناوی دیکەی پێشنیار کردوە، بەڵام تازەترین داواکاری یانەی خانمە پیرەکە بەرپرسان و یاریزانانی بارسێلۆنای شۆک کردوە لەبەر ئەوەی ئەمجارە یۆڤی داوای (ئانسۆ فاتی) دەکات، کە بە داهاتووی بارسێلۆنا دانراوە،

لە تازەترین کاردانەوەی ئەم هەواڵەش ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردوە کە ئەم داوایە تازەیەی یۆڤێنتۆس شتیکی مەحاڵە و هەرگیز بارسێلۆنا بەشتی لەو شێوەیە ڕازی نابێت و ئانسو فاتی هێڵی سوورە و دەستکاری ناکرێت.

جێی ئاماژەیە، پڕۆسەی گواستنەوەی بیانیچ بۆ بارسێلۆنا لەم چەند ڕۆژە بەتەواوی بەرەو بن بەست و ئاڵۆزی دەڕوات و ئەگەری هەیە هەر بە یەکجاری کارەکە سەرنەگرێت و هەڵبوەشێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close