لەلیگای ئیسپانیا هاندەران جارێکی دیکە ئامادەی یارییەکان دەبنەوە

 

بۆ گەڕانەوەی چێژی ڕاستەقینە بۆ یارییەکانی لیگای ئیسپانیا و بۆ کەمکردنەوەی زیانە داراییەکانی یانەکان دەستەی لیگا پلانێکی تازەی داڕشتوە بۆ ئەوەی هاندەران قۆناغ بە قۆناغ بتوانن لە نێو یاریگا ئامادەی یارییەکان ببنەوە.

بەگوێرەی (کادینا کۆپی) دەستەی لیگای ئیسپانیا بەنیازە ئەو پلانە ئەمساڵ دوای تەواو بوونی ئەم وەرزە لە یارییەکانی وەرزی داهاتوو پەیڕەوی بکات ئەویش بە شێوەیەک کە لە سەرەتادا تەنها 30% یاریگا پڕ بکرێت دواتر پاش ماوەی چەند هەفتەیەک ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەران بۆ 50% بەرزبکرێتەوە دواتریش لە مانگی یەکی ساڵی 2021 هاندەران بەشێوەیەکی تەواو 100% ئامادەی یارییەکان ببنەوە، بەڵام پڕۆژەکە پێویستی بە ڕەزامەندی حکومەتی ئیسپانیا دەبێت.

لە لایەکی دیکەوە دەستەی لیگا ئاشکرای کردوە کە یارییەکان ڕۆژانە بەڕێوە دەچێت و لە رۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە و دوو شەممە گەڕێک بەڕێوە دەچێت و لە سێ شەممە و چوارشممەو پێنج شەممەش گەڕێکی دیکە ئەنجام دەدرێت واتە هەفتانە هەر یانەیەک دوو یاری ئەنجام دەدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close