رۆسێل به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ده‌دات

ئه‌و سه‌رۆكی به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له‌ زیندانبوو، ئێستا به‌ڵێنی گه‌ڕاندنه‌‌وه‌ی نێیمار ده‌دات

ساندرۆ رۆسێلی سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنا، دوایی ئه‌وه‌ به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆر و گه‌نده‌ڵی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ كه‌وته‌ زیندان، ئێستا به‌ڵێنه‌كی گه‌وره‌ به‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌دارت.

رۆسێلی سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنا، له‌ لێدوانه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی بارسێلۆنا گوتی: ”ئه‌گه‌ر من ببمه‌وه‌ سه‌رۆكی بارسێلۆنا، من هه‌وڵده‌ده‌م دووباره‌ نێیمار بگه‌ڕێنمه‌وه‌ بارسێلۆنا، چونكه‌ ئه‌و دووه‌م باشترین یاریزانی جیهانه‌ دوایی لیۆنێل مێسی و ده‌توانێت یارمه‌تی یانه‌كه‌ بدات بۆ گه‌یشتن به‌ نازناوی زیاتر”.

رۆسێل، پێش ماریا بارتیۆمیۆ جێگری ئه‌و كاتی سه‌رۆكی بارسێلۆنا بوو، به‌ڵام دوایی چه‌ند ساڵێك چه‌ندین كه‌یس گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌رده‌ردانی سامانی یانه‌كه‌ی لێ ئاشكرابوو، جگه‌له‌وه‌ی به‌رتیلی دابووه‌ چه‌ندین كه‌س، هه‌ربه‌م هۆیه‌وه‌ش دادگای كه‌ته‌لۆنیا سزای زیندانی بۆ بڕیه‌وه‌، وابڕیاریشه‌ ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و پۆسته‌ ئیداریه‌كانی یانه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close