لیستی ئەو وەرزشوانانەی لە 2020 خاوەن زۆرترین داهاتن ڕاگەیەنرا

 

گۆڤارێکی تایبەت بە باری دارایی و ئابووری لیستی ئەو وەرزشوانانەی ڕاگەیاند کە لە ساڵی 2020 زۆرترین داهاتیان کۆکردوەتەوە.

بەگوێرەی گۆڤاری (فۆربس) ڕۆجێ فیدرێر ئەستێرەی تێنسی سەر زەوی پێشەنگی لیستەکەی داگیر کردوە و بە کۆکردنەوەی بری 106.3 ملیۆن دۆلار پێشەنگی گرتوە دوای ئەویش بە جیاوزازی یەک ملیۆن دۆلار لەگەڵ لیۆنێل میسی کریستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یۆڤێنتۆس هاتوە،
ئەوەی خوارەوە بەرزترین داهاتی ئەو وەرزشوانانەیە کە لە پلەی یەکەم تا پلەی پێنجەم هاتوون.
1- ڕۆجێ فیدرێر 106.3 ملیۆن دۆلار
2-کریستیانۆ رۆنالدۆ 105 ملیۆن دۆلار
3-لیۆنێل میسی 104 ملیۆن دۆلار
4- نێمار 98 ملیۆن دۆلار
5-لیبڕۆن جیمس (ئەستێرەی باسکە) 88 ملیۆن دۆلار

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close