واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی جامی فا ئاشكرا ده‌كرێت

دوایی ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌وروپا و جیهان وه‌ستێنرا، خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی ئینگلزیش بێبه‌شنه‌بوون و تاوه‌ش ئێستاش ده‌ستیان به‌ یارییكردن نه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دوایی دیاریكردنی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ، كاتی به‌ڕێوه‌چوونی جافی فا ئاشكرا بوو.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی، به‌فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جامی فای دوایی پرێمه‌رلیگ دیار كرد و یارییه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن. 
قۆناغی چاره‌كی كۆتایی: له‌ 27 و 28 مانگی شه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
قۆناغی پێش كۆتایی: له‌ 11 و 12 مانگی حه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاریی كۆتایی: 1 مانگی هه‌شت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌رزای رابردوو، مانچێسته‌ر ستی به‌ سه‌ركردایه‌تی پیپ گواردیۆلا بووه‌ پاڵه‌وانی ئه‌م جامه‌، ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش به‌ دووم گرینگترین پاڵه‌وانیه‌تی ئینگلزی له‌ دوایی پرێمه‌رلیگ له‌ به‌ریتانیا دیاری ده‌كرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close