نێیماڕ به‌ ئه‌نجامدانی كارێك، خلێفی ناچار ده‌كات بیفرۆشێت

زنجیره‌ی درامای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌ستی پێ كرد، له‌ تازه‌ترین هه‌واڵیش نێیماڕ خلێفی ناجار ده‌كات بیفرۆشێت، دووباره‌ نێیمار ده‌گه‌رێته‌وه‌ بارسێلۆنا

ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، له‌ هه‌واڵێكی ئه‌مڕۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ نێیمار به‌ ڕوونی به‌ كارگێری یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، ڕازی نیه‌ به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی به‌ ڕێژه‌ی %70، كه‌ پێشتر ناسر خلێفی ئه‌م پێشنیاره‌ی بۆ یانه‌كه‌ی كردبوو مووچه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به‌ ڕێژه‌ی %70 كه‌م بكرێته‌وه‌، به‌م كاره‌ش نێیمار خلێفی ناچار ده‌كات كه‌ ده‌ستبه‌رداری بێت

وه‌رزی ڕابردوو كارگێری بارسێلۆنا و نێیمار هه‌وڵێكی زۆریاندا بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ نێمار بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ته‌لۆنیا، به‌ڵام پاریس سانجێرمان ڕازی نه‌بوو به‌ كه‌متر له‌ 222 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ بێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close