تەواو، وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی پرێمەرلیگ یەکلاکرایەوە

یانەکانی پرێمەرلیگ دواجار گەیشتنە رێککەوتن و بڕیاریان دا لە رۆژی 19ی مانگی داهاتووەوە دەست بە یارییەکان بکەنەوە.

میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرجەم یانەکانی پرێمەرلیگ رێککەوتن لە رۆژی 19ی مانگی داهاتووەوە دەست بە یارییەکانی پرێمەرلیگ بکەنەوە، کە لەوەتەی ناوەڕاستی مانگی مارسەوە یارییەکانی خولەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاون، بەمەش راهێنەرەکان تەنیا سێ هەفتەیان لە بەردەمە بۆ ئەوەی بتوانن یاریزانەکانیان بۆ یارییەکان ئامادە بکەن.

یانەکانی پرێمەرلیگ چەند رۆژێکە دەستیان بە راهێنانە بەکۆمەڵەکانیان کردووەتەوە و وابڕیارە سەرەتای مانگی هەشت یارییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ کۆتایی پێ بێت، پێشتریش حکومەتی بەریتانیا رەزامەندیی دەربڕیبوو لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یارییەکانی پرێمەرلیگ دەستپێبکاتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close