لیستی گرانبەهاترین یانەکانی ئەوروپا ڕاگەیەنرا

 

لە تازەترین پۆلینکاری سەبارەت بە بەهای یانەکانی ئەوروپا هەندێک گۆڕانکاری لە ریزبەندییەکە ڕوویداوە بەڵام پێشەنگی ڕیزبەندییەکە هەر وەک خۆی ماوەتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (دەیلی مێل) لە تازەترین پۆلینکاری کۆمپانیای kpmg پسپۆر لەم بوارەدا، یانەی ڕیال مەدرید لە پێشنگ ماوەتوە وەک بەبەهاترین یانەی ئەوروپا و بەهایەکەی 2.9 ملیار پاوەنی ئیستەرلینی دەبێت، دوای ئەو یانەی مانچێستەر یۆنایتد هاتوە بە بەهای 2.84 ملیار پاوەنی ئیستەرلینی، یانەی بارسێلۆناش پێش بایەرن میونشن کەوتوە و لە پلەی سێیەمە بە 2.7 ملیار پاوەنی ئیستەرلینی، لەکاتیکدا بایەرن چوارەمە و یانەی لیڤەرپوولیش بۆ پێنجەمی ڕیزبەندییەکە سەرکەوتوە و بەهاکەی 2.25 ملیار پاوەن دەبێت.

بەگوێرەی ڕیزبەندییە تازەکە مانچێستەر سیتی بە پلەی شەشەم هاتوە ئینجا یانەکانی چێلسی و پاریس و یۆڤێنتۆس و ئارسناڵی ئینگلیزی دێن لە کاتێکدا ئینتەر میلان لە پلەی 14 هاتوە و ڕۆماش لە ڕیزبەندی 16 هەمین دایە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close