مێسی باسی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا ده‌كات

لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی و كاپیتانی بارسێلۆنای ئیسپانی، چاوپێكه‌وتنه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سپۆرتی نزیك له‌ بارسێلۆنا ئه‌نجامداوه‌ و باسی چه‌ندین بابه‌تی كردووه‌.

مێسی له‌سه‌ره‌تادا باسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كانی كرد، دوایی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی كۆرۆنا هیچ مه‌شقێكیان ئه‌نجام نه‌دا و گوتی: ”ماوه‌یه‌كی زۆربوو به‌هۆی كۆرۆنا له‌ تۆپی پێ دابڕاین، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی باشبوو، به‌ڵام ده‌بێت پێگیری رێنمایه‌كان بین، جگه‌له‌وه‌ی ئێمه‌ پێویستمان به‌ كاته‌ تاوه‌كو توانای جه‌سته‌یی خۆمان بگه‌ڕێنینه‌وه‌، هه‌روه‌ها بتوانین مه‌شق له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ته‌واو خۆمان رێكبێخینه‌وه‌ و رێكخراوبین”.

لیۆ ده‌رباره‌ جیاوازی یارییه‌كانی پێش كۆرۆنا و دوایی ئه‌م ڤایرۆسه‌ی كرد و گوتی:”پێم وایه‌ له‌ رووی ته‌كنینی جیاوازی نابێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ یانه‌كان و یاریزانه‌كان، جیاوازی ده‌بێت، پێم وانییه‌ یانه‌كان بتوانن له‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك دوو یاریی بكه‌ن، جگه‌له‌وه‌ی مه‌شقی رۆژانه‌ بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ یاریزانه‌كان پێویستیان به‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌شقه‌ی به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌نجامبده‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ ئێستا كه‌ سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی خول و پاڵه‌وانه‌تیه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ دواخستنی كۆپا ئه‌مریكا مێسی بێده‌نگ نه‌بوو و گوتی:”دواخستنی كۆپا ئه‌مریكا بۆ من خۆشنه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ هه‌بوو، بڕیارێكی گونجاو و باشبوو، ئه‌م جۆره‌ پاڵه‌وانه‌تیانه‌ رووداوی گرینگن له‌ جیهان رووده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها خه‌ڵژی زۆر ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن و منیش ده‌مه‌وێت به‌شداری تیادا بكه‌م”.

بڕیار وایه‌ لالیگای ئیسپانی له‌ رۆژی 11 یۆنیۆی(حوزه‌یران) داهاتوو ده‌ستپێبكاته‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووشی چه‌ندین پاڵه‌وانه‌تی دیار نییه‌، له‌ نێوانیشتیان چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپا لیگ.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close