ئارسه‌ر میلۆ وه‌ڵامی یوڤێنتۆس ده‌داته‌وه‌

دوایی ئه‌وه‌ی یوڤه‌نتۆسی ئیتاڵی به‌ رشدی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئارسه‌ر میلۆی بڕازیلی و ناوه‌ڕستكاری بارسێلۆنای ئیسپانیدا، ئه‌و یاریزانه‌ وه‌ڵامی خانمه‌ پیره‌كه‌ی دایه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئارسه‌ر میلۆ به‌ یوڤێنتۆسی گوتووه‌، كه‌ نایه‌وێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌ و سوپاسی ئه‌و گرینگی دانه‌ی یۆڤی كردووه‌.

له‌ دوایی ئه‌وه‌ی یانه‌كان ده‌ستیان به‌ مه‌شقه‌كان كرده‌وه‌، ئارسه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و گوتی:”دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌، من له‌ بارسێلۆنا دڵخۆشم و ده‌مه‌وێت ماوه‌یه‌كی زۆر لێره‌بم و نازناو به‌ده‌ست بهێنم”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close