به‌یل: زۆر كه‌س كێشه‌یان له‌گه‌ڵ من هه‌یه!
گاریس به‌یلی وێلزی و یاریزانی ریال مه‌درید ئیسپانی، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی ئاستی و سه‌رقاڵبوونی به یاریی گۆڵ، زۆر ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت و ئێستاش ئه‌و یاریزانه بێده‌نگی شكاند و قسه‌ی دڵی خۆی كرد.
پێگه‌ی گۆڵ ئه‌م قسانه‌ی به‌یلی بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتویه‌تی: ”زۆر كه‌س كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌یه كه من یاریی گۆڵف ده‌كه‌م، نازانم بۆ؟ ئه‌مه له میدیا وه‌كو هه‌واڵی ئارام به‌خشن بۆ بینه‌ر باس ده‌كرێت، ستیڤ كوری، هه‌موو به‌یانیه‌ك یاریی ده‌كات، ئه‌گه‌ر من دوو رۆژ پێش یاریی یانه‌كه‌م گۆڵف بكه‌م، ئاخر چی رووده‌دات؟.
🗣 Bale: “A lot of people have problems with me playing golf. I don't know why.
"In the media there is that perception that I should be resting.
"Steph Curry plays the same morning of the game. If I play two days before the game it’s like: ‘What are you doing?’”
🤷♂️ pic.twitter.com/TxJ0xLww7d
— Goal (@goal) May 26, 2020
ئاماژه‌كانی ئه‌م قسانه‌ی به‌یل ته‌نها بۆ ئیداره‌ی ریال مه‌درید و میدیاكانه، چونكه ئێستا یاریزانه شاهانه‌یه‌كه وه‌كو پێشتر، له مێرێنگی گرینگی پێ‌نادرێت و ئیداره‌ی یانه‌كه ده‌یانه‌وێت مه‌درید جێبهێڵێت، به‌ڵام یاریزانه‌كه چه‌ند جارێك به ئیداره‌ی یانه‌كه و زێدانی گوتووه:”من ریال مه‌درید جێنهاڵێم و ده‌مێنمه‌وه، من موچه‌كه‌ی خۆم وه‌رده‌گرم و تۆش یارییم پێده‌كه‌ی یان نا، كه‌یفی خۆته”.