ئەیسی میلان بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکانەکەی ئیبراهیمۆڤیچ بڵاوکردەوە

یانەی ئەیسی میلان بە بەیاننامەیەک دڵی هاندەرانی رۆسۆنێری خۆشکرد و رەتیکردەوە ئەوەندە مەترسیدار بێت.
یانە ئیتاڵییەکە لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، ئیبراهیمۆڤیچ دوێنێ دووشەممە لە پاژنەپێی تووشی پێکان بووە، بەڵام پێکانەکەی ئیبرای 38 ساڵان ئەوەندە مەترسیدار نییە و 10 رۆژی دیکە پشکنینی دیکەی بۆ دەکرێت.

گومان دەکرا ئیبراهیمۆڤیچی 38 ساڵان بەهۆی ئەم پێکانەوە چەند مانگێک لە یاریکردن داببڕێت و بە ناچاریی وازهێنانی لە یاریکردن رابگەیەنێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close