بەبەڵگە.. هالاند زۆر لە مێسی و کریستیانۆ باشترە

ئامارەکانی لە دەستپێکی کاروانی وەرزشی وادەڵێن

ئێرلینگ هالاند گەرچی هێشتا نەبووەتە 20 ساڵ، بەڵام ئامارەکانی لە دەستپێکی کاروانی وەرزشی پێمان دەڵێت لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی باشترە و ئەم کوڕە نەرویجییە داهاتووێکی گەش چاوەڕێی دەکات.
ئێرلینگ هالاند کە ئێستا تەمەنی 19 ساڵ و 10 مانگ و دوو رۆژە، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لە 106 یاری 62 گۆڵی کردووە، واتە بە رێژەی 0,58 گۆڵ لە هەر یارییەکدا، کەچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ 233 یاری پێویستبوو تاکو 62 گۆڵ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بکات، مێسیش 132 یاریی ویست تاکو توانی 62 گۆڵ بکات.
مێسی کاتێک ل تەمەنی ئێستای هالاند دابوو لە 63 یاری 20 گۆڵی کردبوو، واتە لە هەر یارییەکدا تەنیا %61 گۆڵی کردبوو، کریستیانۆش لەم تەمەنەی هێرشبەرەکەی بۆرووسیا دۆرتمۆنددا لە 87 یاری تەنیا 12 گۆڵی کردبوو، واتە 0,13 گۆڵ لە هەر یارییەکدا.
هالاند لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 35 یاری 41 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵیشی دروستکردووە، بۆیە زۆرترین چاوی لەلایەن یانە گەورەکانەوە لەسەرە و ریال مەدرید لەنزیکەوە چاودێریی دەکات بۆ ئەویە بیباتە ریزەکانی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close