شۆک، ئیبراهیمۆڤیچ بەهۆی پێکانەوە واز لە یاریکردن دەهێنێت

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەهۆی پێکانەوە واز لە یاریکردن دەهێنێت و لە کۆتایی کاروانی وەرزشی خۆی تووشی پێکانێکی سەخت بووە.
رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی لە پاژنەپێی تووشی پێکانێکی سەخت بووە، بەلایەنی کەم بۆ ماوەی مانگێک تاکو مانگێک و نیو لە یاریکردن دادەبڕێت، بەمەش ئیبرای 38 ساڵان بەناچاریی لەوانەیە واز لە یاریکردن بهێنێت، چونکە تەنیا تاکو کۆتایی مانگی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ ئەیسی میلان هەیە.

ئیبراهیمۆڤیچ پێشتر رایگەیاندبوو جارێک بیری لەوە نەکردووەتەوە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان چ بڕیارێک دەدات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close