واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م یاریی لالیگا ئاشكراكرا

سه‌رۆكی ئه‌نجوومنی لالیگا چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی لالیگای راگه‌یاند و واده‌ی یه‌كه‌م یاریشی ئاشكراكرد.

ئاخیێر تیباس، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا له‌ لێدوانێكیدا له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی لالیگا رایگه‌یاند ‘هیوامان ئه‌وه‌یه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (11ی مانگی داهاتوو) به‌ یاریی دێربی نێوان سێڤییا و ریال بیتیس ده‌ست به‌ یارییه‌كانی لالیگا بكه‌ینه‌وه‌’.

میدیاكانی ئیسپانیا رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌نجوومه‌نی لالیگا به‌ یانه‌كانیان راگه‌یاندووه‌ له‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه‌ ده‌توانن 14 یاریزان به‌یه‌كه‌وه‌ راهێنانه‌كان ئه‌نجام بده‌ن و رێنماییه‌كانیان بۆ راهێنانه‌كانی یانه‌كان ئاسانتر كردووه‌، كه‌ پێشتر حكومه‌تی ئیسپانیاش گڵۆپی سه‌وزی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كان له‌ مانگی داهاتوو هه‌ڵكردووه‌.

لالیگا دەست پێدەکاتەوە 😍

Gepostet von Yariga Sport am Sonntag, 24. Mai 2020

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close