بارسێلۆنا بۆ لەکۆڵکردنەوەی دیمبلی ئامادەیە 100 ملیۆن پاوەن زەرەر بکات

 

وا دیارە ئەمجارە یانەی بارسێلۆنا سوورە لەسەر ئەوەی (عوسمان دیمبلی) یاریزانی فەرنسی یانەکەی بفرۆشێت و تا لە مووچە بەرزەکەی ڕزگاری بێت لەکاتێکدا بەهۆی پێکانە یەک بەدوای یەکەکەکانی نەیتوانیوە لە 3 وەرزی ڕابردوو تا ئیستا ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

بەگوێرەی (سکای نیوز) یانەی بارسێلۆنا داشکانێکی یەکجار گەورەیان بۆ نرخی فرۆشتنی عوسمان دیمبلی کردوە و لەو ساتە ئەوان ڕازین دیمبلی بە 37 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی بفرۆشن لە کاتێکدا بارسا خۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە 3 وەرز پێش ئێستا نزیکەی 137 ملیۆن پاوەنی بە گرێبەست و مووچەکانی سەرف کردوە، کە مانگانە نزیکەی یەک ملیۆن یۆرۆ دەبێت، دیمبلی لەم وەرزە تەنها 5 یاری بۆ بارسێلۆنا کردوە و زۆربەی کاروانی وەرزشی لەگەڵ بارسێلۆنا بە پێکان بەسەر بردوە بۆیە بەهایەکەشی لە بۆرسەی یاریزانان بە شێوەیەکی گەورە دابەزیوە.

جێگای ئاماژە پێکردنە، لە ئێستادا یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی و چەند یانەیەکی ئیتالی و چینی چاودێری یاریزانەکە دەکەن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە تا ئێستا هیچ یانەیەک هیچ گرێبەستێکی بۆ کڕینی عوسمان دیمبلی پێشکەش بە بارسێلۆنا نەکردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close