كێشه له نێوان مێسی و كیكی سێتیێن سه‌ر هه‌ڵده‌دات!
كیكی سێتیێنی راهێنه‌ری بارسێلۆنای ئیسپانی، به‌هۆی لیۆنێل مێسی دڵته‌نگه و نیگه‌رانه له‌و قسانه‌ی كه پێشتر كردوویه‌تی.
پێشتر لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا و كاپیتانی یانه‌كه گوتبووی:”بارسێلۆنا به‌م شێوه‌یه ناتوانێت هیچ ده‌ستكه‌وتێكی هه‌بێت و چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست بهێنێت”، هه‌م ئه‌م قسانه‌ش وای له كیكی راهێنه‌ر كرد به‌ده‌نگ بێت و نیگه‌رانی خۆی ئاشكرا بكات و گوتی:”ئه‌م قسانه‌ی مێسی ده‌یكات دڵه‌راوكێ له نێو یانه‌كه درووست ده‌كات، ئێمه پێوه‌یسته تونای خۆمان بسه‌لمێنین، به‌ڵام نابێت دڵه‌راوكێ له نێو ئێمه هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چامپیۆنزلیگ بده‌ین”.
🗣️ Setien on Messi's claim that Barca can't win the Champions League playing like they were: "Messi's words I think have created a big debate.
"We have to improve some things, but without a doubt we are convinced that the team has the potential to win the Champions League." 🧐 pic.twitter.com/l9RT38lkOh
— Goal (@goal) May 24, 2020
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی تازه بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكی له نێو یانه‌كه درووست بێت، جگه‌له‌وه‌ی یانه‌كه له‌به‌رده‌م چه‌ندین پێشهاتی گرینگ دایه، له وانه‌ش هه‌ڵبژارده‌نی سه‌رۆكی یانه‌كه، قه‌یرانی دارایی و درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كیكی راهێنه‌ر.