لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا مێسی بەهێزترین 3 یانەی ئێستای ئەوروپا دیاری دەکات

 

لە تازەترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا (لۆنێل مێسی) ئەستێرەی بارسێلۆنا تیشک دەخاتە سەر دەستپێکردنەوەی لیگای ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ بەهێزترین سێ یانەی ئەوروپای لە ئێستادا دیاری کرد .

مێسی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی مێسی سەرەتا باسی خۆی کرد و دەربارەی گەر بتوانێت تا 40 ساڵی تۆپی پێ بکات گوتی ” بزانین چۆن دەبێت، من ئێستا 33 ساڵم بەڵام باری جەستەییم باشە هەرچەندە گۆڵ لە پێشتر کەمتر تۆمار دەکەم، سەبارەت بە لیگای ئەم وەرزەش گوتی ” ئەم وەرزە کلاسیکۆ یەکلایی کەرەوە نەبوو، ئێمەو ڕیال مەدریدیش خاڵی زۆمان لەدەستداوە، هەتا لە نێو یرایگای خۆمانیش، بۆیە چارەنووسی لیگا تا دوایین گەڕەکان دیار ناکەوێت و یەکلایی نەبووەتەوە.

سەبارەت بە چامپیۆنزلیگ مێسی گوتی ئاستی پاریس سان جێرمان و ئاتلەتیکۆ مەدرید سەرسامی کردم پێم وایە ئەوان توانیان ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن و هەردووکیان بەشایستەیی سەرکەوتن من پێم وایە یانەیەکی وەک ئاتلەتیکۆ مەدرید دەتوانێت دوور بڕوات و هەتا ئاستی ئەوەی هەیە جامەکەش بباتەوە، بەڵام گەر باسی بەهێزترین یانەکانی ئەوروپا بکەین لەو ساتەدا من پێم وایە یۆڤێنتۆس و ڕیال مەدرید و لیڤەرپوول لەو ساتە زۆر بەهێزن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close